بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ عێراق و ئێران ئەنجام نەدەن

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە لەم ماوەیەدا گەشت بۆ عێراق  و ئێران ئەنجامنەدەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە هیچ شێوەیەک لە ئێستادا سەردانی عێراق و ئێران نەکەن بەهۆی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کە لە ئێستادا لەو دوو وڵاتەدا هەیە.

دەشڵێت: ئەو داوایە لەهاوڵاتیانی وڵاتەکەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

دوێنێ هەینی ٣-١-٢٠٢٠  قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبومەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی لە بۆردومانێکی هێزەکانی ئەمریکادا کوژران و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا ‌هێنا و بەرپرسانی ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی توند دەکەن.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *