شاندێكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی سه‌ردانی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات

شاندێكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی سه‌ردانی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی كانوونی دووه‌می2020 شاندێكی به‌ره‌ی توركمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز، ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان كرد له‌ شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و حه‌سه‌ن كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رابه‌ری شتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیوای خواست بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ سه‌قام گیر بێت و كێشه‌كانی عێراق به‌ زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت.

لای خۆشیانه‌وه‌ شانده‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ستخۆشیان له‌ به‌ڕێز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌و هیوایان خواست كه‌ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئارام بێت.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *