فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان ناكەن

فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن، و ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە پەرلەمانن شیعەکانن.

 بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆببێتەوە.

 ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “ئێمە وەکو کورد بەشداریی ناکەین و ئەوەندەی بزانین بەشێك لە سووننەكانیش بەشدار نابن”. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون،

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردنە.

پرٶژە بڕیاری پەرلەمانی عێراق

لە 28 ەمین دانیشتنیدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 5/1/2020 لە فەسڵی تەشریعی یەكەمی ساڵی دووەمی تەشریعی خولی چوارەمی پەرلەمان و بە پشت بەستن بە بڕگەكانی ماددەی 59/دووەمین و 109 ی دەستوور، پشت بەستن بە ئەركی نیشتمانی و چاودێری پەرلەمان وەكو نوێنەری گەل، بە هەموو پێكهاتەكانییەوەو بەلەبەرچاوگرتنی سەلامەتی عێراق و سەروەری خاك و گەلەكەی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بەگوێرەی دەستوور پێماندراوە ئەو بڕیارانەی خوارەوەمان دەركرد:

1 ـ پابەندكردنی حكومەتی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی داوای پێشكەشكردنی هاوكاری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە بەرواری / /2016 ئەمەش لەبەر تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و جەنگی لە عێراق و بەدیهێنانی سەركەوتن، لەسەر حكومەتی عێراقییە كار لەسەر كۆتاییهێنان بە بوونی هەر هێزێكی بیانی لەسەر خاكەكەی بكات و رێگری بكات لەبەكارهێنانی ئاسمانی عێراقی لەبەر هەر هۆكارێك بێت و لە ماوەی (    ).
2 ـ دەبێ حكومەتی عێراق، لەرێگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ژمارەی هونەرییەكان و رهێنەرانی بیانی كە پێویستی پێیە هەروەها شوێن و كارەكانیان و ماوەی گرێبەستەكانیان رابگەیەنێت.
3 ـ دەبێ حكومەتی عێراق لەرێگەی وەزیری دەرەوەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی و سكاڵا دژی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆمار بكات بەهۆی ئەو پێشێلكارییە ترسناكانەی لەسەروەری و ئاساییشی عێراق ئەنجامیداون.
4 ـ بڕیارەكەش لە رۆژی دەنگدان لەسەری جێبەجێدەكرێت.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *