سوپای ئەمریکا لە عێراق دەست بە کشانەوە دەکات

سوپای ئەمریکا لە عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری عێراق  کردوە و رایگەیاندوە کە لە چەند هەفتەی داهاتودا دەکشێنەوە لە بەغدا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، عه‌مید ویلیام سیلی سێیه‌م، ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا (مارێنز)، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه‌كان له‌ عێراق له‌ نووسراوێكی ره‌سمیدا كه‌ ئاراسته‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فه‌ریق ركن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵای كردووه‌ و دەڵێت” ئەمریکییەکان بە نیازن بکێشنەوە لە هەموو ناوچەی سەوز، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە سەرۆک کۆمار کردوە تا ئاسانکاریان بۆ بکات کە جوڵەی فڕۆکەکانیان زیاتر بێت لە ناوچەی سەوز تاکو پارێزگاری لە گیانی سەربازەکانیان بکەن لە کاتی کشانەوەیاندا”.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، کە ئەمریکا رێز لە بڕیاری سەروەری خاکی عێراق دەگرێت کە داوامان لێدەکەن بۆ کشانەوە، بۆیە ئێمە دەکشێینەوە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *