سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا وه‌ڵامی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆشكی سپی پێشكه‌شیكرد، وه‌ڵامی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، له‌ ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا هێرشیكرده‌ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی دواتر باسی له‌ به‌هێزی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئابووری ئه‌مه‌ریكا كرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تره‌مپ گوتی: “ئێمه‌ به‌هێزین له‌ رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه‌ ئه‌مه‌ باشترین پشتیوانییه‌ بۆ ئێمه”‌.

سه‌باره‌ت به‌ داعش، تره‌مپ باسی له‌وه‌ كرد، “داعش دوژمنی سرووشتی ئێران بوو، ئێمه‌ له‌ناومان برد”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: “له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ سه‌دا سه‌دی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشمان له‌ناو برد و سه‌ركرده‌ دڕنده‌كه‌یمان كوشت، داعش دوژمنێكی سرووشتی ئێران بوو، له‌ناوچوونی داعش بۆ ئێران باش بوو، ده‌بوو به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كردبا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شانه‌مان”.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی ئاشتی بۆ ئێران درێژ ده‌كات و گوتی: “له‌ كۆتاییدا بۆ خه‌ڵك و سه‌ركرده‌كانی ئێران، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ داهاتوویه‌كی زۆرباشتان هه‌بێت و شیاوی ئێوه‌ بێت و وه‌كو وڵاتانی دیكه‌ خۆش بژین و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ ده‌ستی ئاشتی بۆ ئه‌وانه‌ درێژ بكات كه‌ ئاشتیان ده‌وێت”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *