ڤیدیۆ.. پوتن سه‌ردانی مەزارگە ئیسلامیەكانی كرد لە سووریا

سه‌رۆكایه‌تی سووریا، گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ردانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی بۆ مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له‌ دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌نجامیدابوو.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆكی سووریا باسی مێژوو و شارستانیه‌تی دێرینی سووریا و مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی بۆ ده‌كات.

هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی “یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا”یان له‌ مزگه‌وته‌كه‌ كرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی سووریا، قورئانێكی ده‌ستنووسی پێشكه‌شی پوتن كرد، كه‌ مێژووی نووسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م و سندووقێكی له‌ داری گرانبه‌های له‌گه‌ڵدایه‌. 

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *