ئوسترالیا.. ئاگر زیاتر لە یەك ملیار گیانلەبەری لەناوبردوە

زانكۆی سیدنی ئوسترالیا بڵاویكردەوە، ئاگری دارستانەكانی ئەو وڵاتە، كە لەمانگی 9ی ساڵی 2019ەوە بەردەوامە، بوەتەهۆی لەناوچونی زیاتر لە ملیارێك گیانلەبەر و پێشبینیش دەكرێت زۆر لەو ژمارەیە زیاتر لەناوچوبێت.
دوای بەردەوامبونی ئاگری دارستانەكانی ئوسترالیا بۆ زیاتر لە سێ مانگ، كە زیانێكی ژینگەیی زۆری لێكەوتوەتەوە، زانكۆی سیدنی بە پشتبەستن بە راپۆرتەكانی سندوقی جیهانی بۆ ژیانی وشكانی لەزاری پرۆفیسۆر كریس دیكمان بڵاویكردوەتەوە، زیاتر لە 800 ملیۆن گیانلەبەر بونەتە قوربانی، كۆی گشتی ئەو گیاندارانەشی بەگشتی لە ئوسترالیا لەناوچون ملیارێكی تێپەڕاندوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی زانایانی ئوسترالیا، ژمارەی ئەو گیاندارانەی لەناوچون زیاتر لە ملیارێكە، هۆشداریش دەدەن لەوەی ژمارەكە بەردەوام لەزیادبوندایە.
ئاگری دارستانەكانی ئوسترالیا، كە بەتایبەتی ویلایەتی نیو ساوس وێڵزی گرتوەتەوە، بەخراپترین ئاگركەوتنەوە لە مێژووی ئەو وڵاتە دادەنرێت و یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانیشی بەرزبونەوەی لە رادەبەدەری پلەكانی گەرمایە، بەپێی سەرژمێریەكان تائێستا زیاتر لە 5 ملیۆن هێكتار زەوی سوتاوە و زیاتر لە هەزار و 300 خانو لەناوچون، هەزاران كەسیش ئاوارەبون.

بابەتی دواتر

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە باسك نێت ـــ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *