100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تێپه‌ڕ دەبێت و ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، (100) رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ رۆژی (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) ده‌ستیانپێكرد.

له‌ سنووری (10) پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشانده‌ره‌ عێراقییه‌كان داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵات و چاكسازییان ده‌كرد.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی له‌ به‌غدا بكرێت و تێیدا داواكاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و ئابووری وڵات بكرێت.

چالاكان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان، له‌ به‌غدا ئاماده‌كاریان كردووه‌ و شه‌قامه‌كانیان به‌ درووشم و لافیته‌ی جۆراوجۆر رازاندووه‌ته‌وه‌. 

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *