لەدەروازە سنوریەكانی سلێمانی كۆڵبەری فەرمی دروست دەكرێت

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە دەروازە سنوریەكاندا كۆڵبەری فەرمی دروست دەكەن هاوشێوەی سنورەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان.  

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كاتی كردنەوەی پێشەنگای بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە سلێمانی كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆڵبەری فەرمی لە دەروازە سنوریەكان جێبەجێ بكەن. 

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوە كرد كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەری فەرمی هەیە لە دەروازە سنوریەكان كە توانیویەتی بژێوی بەشێك لە هاوڵاتیان دابین بكات بۆ ئەوەش دەیانەوێت ئەوكارە لە دەروازە سنوریەكانی سلێمانی ئەنجام بدەن. 

لە سنوری ئێران دوو جۆر كۆڵبەری هەیە كە بەشێكیان بە قاچاخ دەكرێت و بەشێكیتریشیان فەرمیە و حكومەت مۆڵەتی پێداوە بۆ خەڵكی ئەو ناوچانەی سەر سنورەكانن دەبێت و هاوڵاتیان بە كۆڵ كەرەستە و كاڵاكان بۆ ماوەیەك بە كۆڵ دەگوازنەوە لەبەرامبەردا بڕێك پارە وەردەگرن.  

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *