(پاس)ی حکومەت مەکەن مەبنە گۆڵچی ئەم یاریکەرانە

(پاس)ی حکومەت مەکەن مەبنە گۆڵچی ئەم یاریکەرانە

مەلا گیان پێنج فەرزە لەمزگەوت نوێژخوێنان ڕووت مەکەرەوە بۆ ئەم بێوەژ و ئەم بێباوک و ئەم ماڵە هەژار ،لەبری ئەوە بیاننێرە بۆلای نوێنەرەکانیان کەلە بەغداو هەرێم مانگی دەفتەرێک وەرئەگرن هەرشارەو چەنەها نوێنەری هەیە بە (بەکارو خانەنشینەوە) ،تۆش لێرەوە لەسەر خێری خەڵک ئیشی ئەوان دەبر دەکەی !

ڕێکخراوی خێرخوازی ،ماڵەو ماڵ گیرفانی خەڵک خاڵی مەکە دوکانو دوکان مەگەڕێ ساڵی سێ جار داوای زەکاتیان لێ بکەی بۆ ئەم داماوو ئەو نەخۆش و ،ئەو بێچارە ،دوایش ئەڵێی لەگیرفانی خۆت داوتە مننەت بکەی و بڵێی ئەوەندە هەتیوو هەژارمان بەخێو کرد ئەی حکومەت و ئەو هەمو وەزارەت و نەسری یە زەبەلاحە ئیشیان چیە و بەچی سەرف ‌ئەکرێ کەتۆ ئەم سواڵە بکەی بۆ پاسی ئەوان؟!

کەناڵەکان ،،مناڵ و ژن و نەخۆشی بەستەزمان مەهێنە بگرینو پیشانیان بەیت ،کەراممەت و کیان و کەسێتیان ووڕدو خاش کەیت،داهاتویان ڕەش کەیت بۆ کۆکردنەوەی پارە ،ئەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێم ناڵێی ئیشی چیە؟!!

مامۆستا ،،گیرفانی باوکی تەلەبە هەڵ مەتەکێنە بۆ نەوت و کەم و کوڕی مەکتەبەکەت ئەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە چی ئەکەن؟هەرنەیانیا قفڵێ بە لە مەکتەبەکەتو بڕۆ بەردەم پەروەردە .

پێویستە ئەمانە بزانن ئیشی ئەوانە کێشەی خەڵک چارەسەر کەن ،کارو ئەرکی ئەوانە کەبەناو نوێنەری هاوڵاتین بەدەم خەڵکەوە بن،نەک تۆ بەسواڵ و سەدەقە ئیشی هەمویان بکەیت ئەوانیش لەبێ ئیشی و پارە زۆریا نەزانن چی بکەن لەتاوا ئەچنە ئەوروپاو تورکیاو لوبنان بۆ کات بەڕێکردن و خەرجکردنی ئەو پارەی بۆتە بار بۆیان لەزۆریا نازان چی لێبکەن؟؟؟ خێرو خێرۆ مەندی خۆشە بەڵام نەک بەزۆر لێی سەنی و لەڕوو دابمێنێت بەخوا ئەوە نەخێرەکەی دەست دەکەو ێ و پارەکەشی دەڕوات.

گیانی هاوکاری وخۆبەخشی هەم خێرە هەم ئاسودەیی دێنێت بۆ خاوەنەکەی ،بەڵام لەکاتی لێقەومانێک ئاوارەییەک لافاوێک!نەک بەردەوام کاری حکومەتێک بکات ودەوڵەتدارەکان و نوێنەرەکانیشمان لەبێئیشیا باوێشک بەن! ئەم پاس و پاسەوانی یە مەکەن جا فەرمانڕەواکان و کار بەدەستان و نوێنەرەکان دەزانن حکومەتداری و بەرپرسیارێتی یعنی چی ؟!

بابەتی دواتر

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە

هیچ کات پرسیارت کردووە بۆچی سەعاتیک (٦۰) خولەکە و خولەکێک (٦۰) چرکەیە باسك نێت ـــ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *