Barcelona's new coach Quique Setien gives a press conference during his official presentation in Barcelona on January 14, 2020, after signing his new contract with the Catalan club. (Photo by LLUIS GENE / AFP)

راهێنه‌ری نوێی به‌رشه‌لۆنه‌ ناسێندرا

ئه‌مڕۆ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى گرێبه‌سته‌كه‌ى واژۆكرد، دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو یانه‌ی بلوگرانا ئێرنێستۆ ڤالڤێردی له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.

یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی دوورخستنەوەی ئێرنستۆ ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانه‌كه‌ راگەیاند و راستەوخۆش شوێنگرەوەکەی دیاریکرد، كه‌ كیكێ سێتینی ئیسپانی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال بێتیسه‌.

ئه‌مڕۆ سێتین گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆكرد، كه‌ تاوه‌كو ساڵی 2022 ده‌بێت و له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ زۆر حه‌زم له‌ شێوازى یاریكردنى به‌رشه‌لۆنه‌ بوه‌ به‌ڵام قه‌د خه‌ونم به‌وه‌ نه‌بینیوه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ببم به‌ڕاهێنه‌رى ئه‌و یانه‌یه‌.

وتیشى، وه‌رگرتنى ئه‌م ئه‌ركه‌ ئاسان نابێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى جددى كارى بۆ بكه‌م و ئه‌وه‌ به‌ یاریزانه‌كان بڵێم كه‌ پێویسته‌ نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه‌، وتیشى نایشارمه‌وه‌ كه‌ به‌یاریكردنى لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ كه‌ سه‌رسامم.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *