حاجی ئۆمەران…بڕێكی زۆر فستەق گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین، بڕێكی زۆر فسته‌ق گه‌ڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ یه‌ك بار فسته‌ق له‌ جۆری ئه‌كبه‌ری ئێرانی كه‌ بڕه‌كه‌ی (1) ته‌ن و (620) كیلۆگرام بوو، له‌لایه‌ن ده‌روازه‌كه‌وه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ئێران.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو “له‌لایه‌ن بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌روازه‌كه‌ و هۆبه‌ی نمونه‌ی خۆراك پشكنین بۆ باره‌ فستقه‌كه‌ ئه‌نجام درا، به‌ڵام له‌ پشكنینی فیزیایی تاقیگه‌دا ده‌رنه‌چوو، وه‌ له‌گه‌ڵ ستانداردی عێراقی ناگونجێت”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *