بەتاپڕ گەنجێك لە چۆمان كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی شارۆچکەی گەڵاڵە لە قەزای چۆمان بە چەکی تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 

بەگوتەی پۆلیسی سۆران لەبارەی ناسنامەی گەنجەکە دەڵێت، ئەو گەنجە ناوی ئاکام جەبارە و تەمەنی 27 ساڵانە و دانیشتووی گوندی کانی زیل بووە لە شارۆچکەی گەڵاڵەی سەر بە قەزای چۆمان. 

 شەماڵ دیواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی گەڵاڵە لەلایەن کەسوکاری کوژراوەوە دەستبەجێ پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە.

چەکێکی تاپڕ لە تەنیشت تەرمەکەی بووە.  گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت، بۆ روونبوونەوەی ھۆکاری کوشتنەکەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *