سەرۆكی پەرلەمان: پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی ئاسان نەبوو

دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەك پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاكسازیمان پەسند كرد و ئەركی خۆمان جێبەجێكرد، كە ئاسان نەبوو.

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی، ئێستا داڕشتنەوەی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لە شێوەی ماددە رێكبخرێت، ھەركاتێك تەواو بوو دەینێرین بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان”.

گوتیشی: “وەك پەرلەمان ئێمە ئەركی خۆمان جێبەجێ كرد و پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسند كرا، كە ئەركێكی ئاسان نەبوو، دواتر ئەركێكی دیكە دەكەوێتە ئەستۆمان ئەویش چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە، چونكە بەڵێنی زۆر بە خەڵك دراوە”.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *