كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 7ی شەو، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سنووری قەزاكەیان قەدەغە دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی (خەڵك)، بەشی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، ئاماژەیان بەوەداوە لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 7ی شەو، ڕێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان نادرێت، هەر بارهەڵگرێكیش بەپێچەوانەی ئەم بڕیارە بكات سزای ماددی دەدرێت.

ڕاگەیەنراوەكە ئەوەشی تێدا خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە بە ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، قەزای دوكان، بە ئاگاداری هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەولێر بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی شاری كۆیە لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دراوە.

پێشتر تۆڕی میدیایی (خەڵك)، بڵاویكردبووەوە، كە هاووڵاتیانی گوندەكانی دەشتی كۆیە هۆشداری دەدەن و لە ڕاگەیەنراوێكیشدا ئاماژەیان بەوە داوە، ڕۆژی شەممە 18/1/2020 كاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی لە فولكەی داوداوە (شارەدێی ئاشتی) خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەمەبەستی ڕێگرتن لە هاتوچۆی تانكەری نەوت و بارهەڵگرەكان.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *