ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوێكی پزیشکی هه‌ڵپەسارد

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كاری رێكخراوێك لە فەرمانگە حكومیەكانی سنوری سلێمانی قەدەغە دەكات و رایدەگەیەنێت هەموو لایەنە حكومیەكان پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا نەكەن. 

سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە وەكالەت، بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەیانی كردووە ئاگاداریان دەكاتەوە لەوەی ئەو بڕوانامانەی لەلایەن رێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان ناسراو بە  (KMSO) دەدرێن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیەوە كاری پێناكرێت.  

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە نوسراوەكەدا كە بە 3 خاڵ روونیكردووەتەوە، سەرۆكی رێكخراوەكە خوێندكاری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەرە و هیچ پەیوەندیەكی بە بواری پزیشكیەوە نیە. 

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە رێكخراوەكە لە دەرەوەی رێنماییەكانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەڵدەستن بە كردنەوەی خول و ئەنجامدانی چالاكی پزیشكی  و دەشڵێت: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی دان بەهیچ بڕوانامەیەكی ئەو رێكخراوەدا نانێین بۆ كاری نەخۆشخانە حكومی و ئەهلیەكان و سەرجەم دامەزراوەكانی حكومی و فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان و میدیاكان لەكاری ئەو رێكخراوە ئاگادار دەكەنەوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *