پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە پلە بەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە بە بڕیارێکی نایاسایی

ئامادەکردنی : خەڵات عثمان مراد

لە سەرەتای ساڵی ( 2019 ) بە حساب کۆتای بە سیستەمى پاشە زەوت کردنى مووچەى فەرمانبەران هات بەڵام پلە بەرزکردنەوە هێشتا دەستى پێ نەکردوەتەوە جا فەرمانبەران لەوانەیە دڵیان خۆشبێت کە پاشەزەوت نەماوە بەڵام بێ ئاگان لە لایەکی ترەوە مووچەکانیان پاشە زەوت کراوە و مانگانە ڕێژەیەکیان لێ دەبڕیت ئەو یش بەهۆی ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوە بەم نموونەى خوارەوە ڕونکردنەوەى زیاتر دەخەمە ڕوو :-
– گریمان تۆى فەرمانبەر لە ئێستادا مووچەى بنەڕەتیەکەت ( ۳۳۸٫۰۰۰ ) واتە پلە ( ٧ ) قۆناغی ( ٨ ) خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسیت بە پێ ی یاسای مووچەى فەرمانبەران ژمارە ( ٢٢ ى ساڵی ٢٠٠٨ ) پێویستە فەرمانبەر لە پلە ( ٧ ) دواى تەواو کردنى چوار ساڵ خزمەتى بەردەوام بە بێ بوونى هیچ هۆکارێکی یاسایی واتە بوونى ( مۆڵەتى بێ مووچە یان سزا یان نەبوونى پلەى بەتاڵ ) فەرمانبەر پلەکەى بەرزبکرێتەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر لەوەى ئێستای ئەویش پلە ( ٦ قۆناغى ١ ) بەمووچەى ( ٣٦٢.٠٠٠ ) ئەو فەرمانبەرەى کە ئێستا مووچەى بنەڕەتیەکەى ( ۳۳۸٫۰۰۰ ) بۆماوەى ( ٨ ساڵە )لەو پلەیە ماوەتەوە معلومیش نیە تا چەند ساڵی تر بەردەوام دەبێت لەو پلەیە واتە فەرمانبەرەکە (٤ ساڵە ) بێ بەشە لە پلە بەرزکردنەوە و دەبوایە مووچەى بنەڕەتیەکەى لە ئێستادا بریتی بوایە لە ( ٣٨٠.٠٠٠ ) جا لیرەدا بەم چەند کردارە حسابیە جیاوازى مووچەکەى دەخەینەڕوو کە مانگانە حکومەت لێی دەدزێت بە بێ ئەوەى ضمان هەبێت بۆ پێدانەوەی بە فەرمانبەرەکە
نموونە :- ئەگەر فەرمانبەر لەکاتى شایستەبوونى پلەبەرزکردنەوەی بۆ بکرایە ئەوا مووچەی بنەڕەتیەکەى بریتی بوو لە ( ٣٨٠٠٠٠ هەزار دینار ) واتە پلە ( ٦ قۆناغی ٤ ) پوختەى مووچەى مانگانەى بەم شێوەیە دەبوو :-
۳۸۰٫۰۰۰×٤٥% = ۱۷۱٫۰۰۰ دەرماڵەى بڕوانامە.
۳۸۰٫۰۰۰×٧% = ۲٦٫٦۰۰ لێبڕینی خانەنشینی .
پوختەى مووچە = مووچەى بنەڕەتى + دەرماڵەى بڕوانەمە – لێبرینی خانەنشینی
پوختەى مووچە=۳۸۰٫۰۰۰+۱۷۱٫۰۰۰ – ۲٦٫٦۰۰= ٥۲٤٫٤۰۰ پووختەى مووچەى مانگانەى
مووچەى یەک ساڵى = مووچەى یەک مانگ ×١٢
٥۲٤٫٤۰۰ ×١٢ = ٦٫۲۹۲٫۸۰۰مووچەى یەک ساڵی
بەڵام مووچەى بنەڕەتى ئێستای فەرمانبەرەکە پلەبەرزکردنەوەى بۆ نەکراوە بریتیە لە ( ٣٣٨.۰۰۰ ) پوختەى مووچەى یەک مانگاى بەم شێوەیە :-
٣٣٨٠٠٠×٤٥% = ۱٥۲۱۰۰ دەرماڵەى بڕوانامە.
٣٣٨٠٠٠×٧% = ۲۳٫٦٦۰ لێبڕینی خانەنشینی .
پوختەى مووچە = مووچەى بنەڕەتى + دەرماڵەى بڕوانەمە – لێبرینی خانەنشینی
پوختەى مووچە=٣٣٨٠٠٠+١٥٢١٠٠– ٢٣٦٦٠ = ٤٦٦.٤٤٠ پووختەى مووچەى یەک مانگى ئێستا.
مووچەى یەک ساڵى = مووچەى یەک مانگ ×١٢
٤٦٦.٤٤٠ × ١٢ =٥٫٥۹۷٫۲۸۰ مووچەى یەک ساڵی ئێستاى
جیاوازى پاشە زەوتى یەک مانگى ئێستاى بەم شێوەیە
پوختەى مووچەى پلەبەرزکراوە – مووچەى پوختەى مووچەى ئێستاى
٥۲٤٫٤۰۰–٤٦٦.٤٤٠ = ٥۷٫۹٦۰ هەرمانگێک لەفەرمانبەرەکەی پاشە زەوت دەکەن
جیاوازی یەک ساڵی = پاشە زەوتى یەک مانگ × ١٢
٥۷٫۹٦۰× ١٢ = ٦۹٥٫٥۲۰ لە یەک ساڵدا لە فەرمانبەرەکە پاشە زەوت دەکرێت.
بە ڕێژەی سەدی مانگانەى پاشە زەوت =
پاشە زەوتى یەک مانگ× ١٠٠ ÷ مووچەى یەک مانگ بە پلە بەرزکراوەى
٥۷٫۹٦۰ × ١٠٠ ÷ ٥۲٤٫٤۰۰ =۱۱ % واتە مانگانە مووچەى فەرمانبەرەکە ڕێژەى ( ۱۱.% ) لێ پاشەزەوت دەکرێت . ئەمە تەنها یەک نموونە بوو لەسەر فەرمانبەرێک لەو پلە و قۆناغەى ئاماژەمان پێکرد لەکاتێکدا هیچ دەرماڵەى ترسناکى وپیشەیی و خێزان و مناڵ و جوگرافى نەبێت خۆ بە بوونى یەک دەرماڵەى ئاماژەپێکراو ئەوا ڕێژەکەى زیاتر دەبێت بەهیواى زانیارى و خەبەر بوونەوەى ئێمەى فەرمانبەر لەم دۆخەى ئێستادا.
تێبینی / نووسینی ووشەى پاشە زەوت واقعە بۆیە نووسیومە شتێک نیە بەناوى پاشەکەوت لە یاسایی کارگێڕى و ژمێریاریدا.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *