حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟
….لیلی علی عبدالعزیز….
سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە کوردیدا بەکاردێت پێم وایە پڕاو پڕی ئەو ووشەیە نیە و مەرج نیە باڵا پۆش داپۆشەر بێت،لەکاتێکدا حیجاب بەواتای داپۆشەر دێت،گەربمانەوێ هەقی خۆی بەو ووشەیە بدەین پێویستە یاهەرخۆی بەکاربێنین وەک ئەو هەمو ووشە بیانیەی تر کەلە زمانی کوردیدا بەکاردێت یاخوددەستەواژەی(بەرگی شەرعی }.
بێگومان بابەتی حیجاب چونکە پەیوەستە بەئافرەتەوە، زۆرترین مشت و مڕی لەسەرە لە چەرخی نوێداوبۆتە بابەتێکی هەستیاری پیلان بۆدانراو
لێرەدا دەمەوێت وەک ڕەدێک بۆ ئەوقسەڵۆکانە باس لەوەبکەم ئایا حیجاب عادەتە یا عیبادەت وەئایاچ حوکمێکی هەیە لە شەرعدا؟ئایائافرەت سەرپشک کراوە لەکردن و نەکردنی یا پێویستە لەسەری وەک واجبێک بەجێی بێنێت.
زۆرێک لەبەناو بیرمەندەکان لە ووڵاتانی عربی و ئیسلامیدا کەلەڕاستیدا باشترە بڵێین بیرکۆڵ،پێیان وایە حیجاب تەنها نەریتێکی کۆمەڵایەتی یەو هیچ ڕیشەیەکی دینی نی یە،کەئەم بانگەشەیە لەڕووی عەقڵەوە هیچ مانایەکی نیەچونکە ئیسلام قۆناغی پێگەیاندن و ڕاگوزەری تێپەڕاندوەو چۆتە قۆناغی جێگیرەوەوهەمو ئەرکانەکان و سنورەشەرعیەکانی دیاری کردوەوبونەتە سەوابیت(الیوم اکملت لکم دینکم …)
هەر بانگەشەیەک بۆلادانی یەکێک لەو سەوابیتانە ،ئەوا بەزاندنی سنوری شەرعەو بانگەوازە بۆ ئیسلامێکی نوێ کەهیچ مانایەکی نیە خۆ خەڵەتاندن نەبێت،وەئەگەر بەقسەی ئەوانەنەریت بوایە لە دورگەی عەرەبی تینەئەپەری و ئافرەتێکی ئەوروپی و ئەمریکی لەوپەڕی ئازادیدا بەموسوڵمانبونی بەرگی شەرعی نەئەپۆشی.
خۆپۆشین (جگەلەدەست و دەموچاو کەبەبەڵگەوە ڕێپێدراوە)یاخود بەرگی شەرعی عیبادەتە و یەکێکە لە نەگۆڕەکانی ئیسلام چونکە بەنەصی قورئان فەرزکراوەوچواردەسەدەیە زانایان کۆکن لەسەری بێ ئەوەی شکڵ و ڕەنگی دیاری بکرێ وتەنها مەرجەکانیان دیاری کردوەوئەویش بۆئەوەی لەگەڵ کلتوری گەلاندا ساز بێت و یەکبخرێت،عیبادەتیش پەیوەندی بەندەکانە بە پەروەردگارو خالقەوە،وە قەناعەتە پێش ئەوەی کردەوە بێت،چونکەهەرکارێک بە قەناعەت و نیەت و باوەڕی پتەوەوە نەبێ ئەواعیبادەت نیە(انما الٲعمال باالنیات..)
بۆیە پێویستە بەقەناعەت بێ وەک هەر عیبادەت و فەرزێکی ترگەر بەزۆر بێت نەچاکەی دەست دەکەوێت نەلەسزا پارێزراو دەبێت.
کەواتە بەپێی نەسی ئەم ئایەتە {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ} [سورة الأحزاب: آية 59‏]، کە خیتابەکەی بۆ هەمو ئافرەتێکی موسوڵمانە نەک تەنها خێزانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ وە شمولی و گشتگیرە نەک تەنها بۆ چینێک و سەردەم و ئافرەتانێکی تایبەت و دیاریکراو،هەرئافرەتێک خۆی بەموسوڵمان و باوەڕدار بزانێت ئەم خیتابەی پەروەردگار دەیگرێتەوەوبەحوکمی شەرع فەرزەو واجیبە لەسەر ئافرەتی موسوڵمانی باڵغ و عاقڵ و نەکردنی تاوانە.
وەلەسەرو هەموئەمانەوە پێویستە بزانین حیجاب و بەرگی شەرعی تەنها فەرزێک و عیبادەتێک نیە بۆ بەدەستهێنانی پاداشت و ڕەزامەندی خوابەڵکوئامڕازیکەبۆ ئازادی و سەربەخۆیی و دیاریکردنی ئەوهێڵەسورانەی بەرامبەر نەتوانێت بیبەزێنێت،وەئەومەسجەیە کە دەڵێ ئەوەی گرنگە بیزانی و بیبینی عەقڵ و ناخمە نەک ڕواڵەت و جەستەم،ئەوانەی وادەزانن لابردنی حیجاب ئازادییەئەوەبەپێچەوانەوەداماڵینی ئازادییەلەومەملەکەتەی تایبەتی ئافرەتە و کردنییەتی بەموڵکی گشتی
هەروەهاپۆشینی ئەوبەرگە ڕێگایەکی ڕاستەوخۆیە بۆ وێناکردنی ئەو دین و شەریعەتە پیرۆزەی وەک مێیینەڕێزی لێگرتوین مافەکانی بۆدەستەبەرکردوین
کەواتە پێویستە خوشکانی بەڕێز بەوپەڕی شانازی یەوە ئەو واجیب و عیبادەتە بەجێ بهێنن وڕەچاوی مەرجەشەرعی یەکانی بکەین ،وەلەڕێی حیجابەکەتەوە عەقڵێکی شێلراو بەعەقیدەو شەریعەتی تەندروست پیشان بدەیت.
هەمیشە ئەو پرسیارەلەخۆت بکە ئایا عیزەتێکت ئەوێ لەخالقەوە بۆ دونیاو دوواڕۆژیاخود ڕازیکردنی خەڵکی؟!!

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *