رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ئاماری خۆپیشاندانەكانی سێ مانگی رابردووی عێراقی بڵاوكردەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، ئاماری سێ مانگی خۆپیشاندانەكانی عێراقی ئاشكراكرد، كە بەو هۆیەوە نزیكەی ٢٦ هەزار كوژراو و بریندار هەیە.

شەممە ٢٠٢٠/١/٢٥، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ئاماری خۆپیشاندانەكانی سێ مانگی رابردووی عێراقی بڵاوكردەوە: بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژیی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دژی خۆپیشاندەران، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ٦٦٩ كەس كوژراون و نزیكەی ٢٥ هەزار كەسیش برینداربوون.
لەلایەكی ترەوە، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا بەهۆی بەكارهێنانی چەك و بۆمبی فرمێسكڕێژ سێ خۆپیشاندەر كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی جەختی لەوەشكردوەتەوە، هەتا ئێستاش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، ئەشكەنجەدان و دەستگیركردن و فڕاندن لە عێراق بەردەوامییان هەیە.

هەروەها لەبەرامبەریشدا بە شێوەیەكی جیاوازتر، خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوە دەچێت و داوای دەركردنی هێزە بیانییەكان لە خاكی عێراقدا دەكەن و بەتایبەت داوای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكدا دەكەن.

خۆپیشاندانەكانی عێراق، لە سەرەتای مانگی ١٠ی ٢٠١٩ لە ناوەڕاست و باشووری وڵاتەكە دەستیپێكردوە، خۆپیشاندەران داوای دابین كردنی هەلی كار، دابیكردنی خزمەتگوزاریی و نەمانی گەندەڵیی دەكەن.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *