باکووری کوردستان..تاوەکو ئێستا 31 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە. 

 سەرۆکایەتیی رووداوە سرووشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی کە به‌گوڕیی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خارپێتی هەژاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە و یەک هەزار و 556 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.  

بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئافاد بڵاوکراوەتەوە، 9 هەزار و 545 چادر رەوانەی ناوچەکە کراون و پێداویستییەکانی دیکە لە خۆراک و کەلوپەلی پێویست گەیێنراونەتە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە.  

دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی خارپێت، 599 لەرینەوەی دیکە لە ناوچەکەدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگار کراون بۆ 45 کەس بەرزبووەتەوە.  

لە سێیەمین رۆژی بوومەلەرزەکەدا گەڕانی تیمەکان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامن. 

س.رووداو

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *