خۆپیشانده‌رانی عیراق سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ناڕه‌زایه‌تی

سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ ناره‌زایه‌تییه‌كانیان، ئاماده‌ نین كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان بێنن.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا چوونه‌ته‌وه‌ مه‌یدانه‌كانی ته‌حریر و خه‌لانی و به‌رده‌وامییان به‌ ناره‌زایه‌تییه‌كانیان داوه‌، به‌شێك له‌ خوێندكارانیش بۆ پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌ران هاتوونه‌ته‌ مه‌یدانه‌كان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌ مه‌یدانی وه‌سبه‌ له‌ به‌غدا پێكدادان و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویداوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان فیشه‌ك و گازی فرمێسكرێژیان به‌كارهێناوه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 19ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سوربوونی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌وامییدان به‌ ناره‌زایه‌تییه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توندتر و به‌ زه‌برێكی زۆرتره‌وه‌ روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه‌، له‌ به‌غدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه‌ چوونه‌ مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان، به‌ مه‌یدانی ته‌حریریشه‌وه‌، له‌ چه‌ند شارێكی دیكه‌ش خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران سوتێنرا و هێرشی توندیان كرایه‌ سه‌ر

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *