شاندی هەرێم و عیراق لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دادی حكومەتی فیدڕاڵ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكوور، كە لەلایەن “ئەنجومی سەركردایەتی شۆڕش”ی هەڵوەشاوەی بەعسەوە دەركرابوون.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ فاروق ئەمین، وەزیری دادی عیراق لە دوای كۆبوونەوەی هەردوو شاندی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا، ڕایگەیاند، “كۆبوونەوەكە پەیوەندی بە پرسی بڕیارەكانی لیژنەی هەڵوەشاوەی كاروباری باكوورەوە هەیە، بەپێی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەركرابوون”.

بە وتەی خالید شوانی، “وەزیرەكانی پێشووی داد، ئاستەنگیان لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیاری 29دا دادەنا، بەڵام وەزیری ئێستا بە تەواوەتی ئاگاداری ئەو دۆسێیەیە و لەوانەیە كە بە چاوی خۆی نەهامەتییەكانی بینیوە و بگرە بەشێكیش بووە لێی و تێیدا ژیاوە”.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە جێناكۆكەكان دەڵێت: “وەزیری دادی عیراق، ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی دەركردووە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بۆ ئەو كێشەیە و چۆنیەتی یەكلاكردنەوەی”.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *