بەرهەم ساڵح: ئەگەر تا رۆژی شەممە لایەنەکان سەرۆک وەزیران دیاری نەکەن خۆم دیاریدەکەم

بەرهەم ساڵح نامەیەکی بۆ لایەنە سیاسیەکان ناردوە و تێدا دەڵێت ئەگەر لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیارینەکەن ئەوا خۆی کەسێک رادەسپێرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەکەدا هۆشداریی داوەتە لایەنە سیاسیەکان لەبەردەوامی دۆخەکە و دەڵێت پێویستە ئەو کەسەی دیاریدەکرێت نابێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکرابێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر لایەنەکان لەسەر کەسێک رێککنەکەون کە لەلایەن خەڵك و جەماوەرەوە قبوڵکراوبێت ئەوا ئەو بەپێی دەستور کەسێک رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی یانزەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەڵام تا ئێستا لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ پۆستەکە رێکنەکەوتوون، ئەو کەسانەشی ناویان دەهێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتدەکرێنەوە.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *