تەندروستی سلێمانی؛ ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە لە كۆمەڵێك ڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ و ئاژەڵ و حەوت جۆری هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكردۆتەوە، كە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن لەو نەخۆشیە چۆن دەبێت، كە لەئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە چین و چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتۆتەوە و بەهەزارانی دیكەش تووشی ئەو نەخۆشیە بوون.

لە تۆمارە ڤیدیۆیەكەدا هاتووە، دیارترین نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەناسەتوندی و دروستبوونی ئاوی لوت و هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و كۆكەی وشك و پژمین و ئازاری پەلەكان و ماسولەكەكان.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *