فەرمی.. تیروپشکی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

تیروپشکی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و ریاڵ مەدرید روبەروی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوەو بەرشەلۆنەش دەبێتە میوانی ئەتلەتیکۆمەدرید.

رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا پێی ناوەتە قۆناغی هەشت تیپی و تیروپشکی ئەو قۆناغەش راکێشرا.

بە پێی تیروپشکەکە ، ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.

بەرشەلۆنەش لەدەرەوەى یاریگای خۆی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یاریی دەکات،

هەرچی یانەى ڤالانسیای پاڵەوانی وەرزی رابردوشە دەبێتە میوانی گرانادا

و ڤیاریاڵیش بەرامبەر میراندێس یاریی دەکات.

رکابەرییەکانی ئەم قۆناغە لە چوار و پێنج و شەشی مانگی دوو بەڕێوەدەچێت.

ئەم قۆناغەش تەنها یەک یارییەو یارییەکانیش لە یاریگاى یانەى یەکەم واتە یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو گرانادا و میراندێس بەڕێوەدەچێت.

بەرشەلۆنە بە 30 نازناو ژمارەى پێوانەیی جامی شای ئیسپانیای بەناوەوەیە و ئەتلەتیک بلباویش 23 نازناوی هەیە و ریاڵ مەدریدیش 19 جار بوەتە پاڵەوان.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *