دیاری كردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی نوێ‌ خۆپیشاندانەكانی نەوەستاند

دیاری كردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی نوێ‌ ،خۆپیشاندانەكانی نەوەستاند و جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە بەغداد دەستی پێكردەوە وهاوكات پردی نەسر و حەزارات و چواڕیانی بەهو، لە ناسریە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.

خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق بەردەوامە و پێكدادان لە نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە نزیك چێشتخانەی توركی روویدا، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانیش وێنەی محەمەد عەلاوییان خستە ژێرپێ و كاندیدكردنی ناوبراویان بۆ سەرۆكایەتی حكوومەت رەتكردەوە.
هاوكات، پردی نەسر و حەزارات و چواڕیانی بەهو لە ناسریە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.

لە دیوانییە، بەسرە و نەجەفیش، هەزاران خوێندكاری زانكۆكان، رژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ژمارەیەك پرد و رێگایان داخستن

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *