شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێك لەبارەی ھاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین بڵاودەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمشەو شەپۆلێکى بەفربارین روو لە ناوچەكە دەكات. سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێمی كوردستان بەفربارین دەستپێدەکات. لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى شەپۆڵى بەفر بارینەکە تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

كەشناسی راشیگەیاند، پێشبینى بەفربارین لە سەنتەرى پارێزگاکان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک کرکووک، هەڵەبجە) هەیە بە رێژەى جیاجیا. هەندێك ناوچە بارانبارینى کەمى بە تێکەڵى دەبێت لەگەڵ بەفربارین.

پێشبینی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمێنێتەوە و لە شەوى پێنجشەممە کاریگەریەکەى بە تەواوى لاواز دەبێت. لە کاتى بەفربارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە.

ئاستى بەفر بارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان :

هەولێر 5-10 سم

سلێمانى 6-12 سم

دهۆک 20-30 سم

هەڵەبجە 7-15 سم

کرکووک 2-5 سم

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *