ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی یاسای چاکسازیی لە کۆبوونەوەدایە

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی لە كۆبونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی تاوتوێ دەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/12 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

بە پێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران،  سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 کرد و وتی، ئەنجامدانی چاکسازی خواست و داوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنەکان بوو، بۆیە داوا لەپارت و لایەنە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم دوور لە موزایەدە و بە کردەوە، پشتگیریی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە،  کە پرۆسەی چاکسازی  هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی دارایی و کارگێڕیدا کار لە سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش داهاتی نەوت  و گاز دەکەین کە دەمانەوێت شەفاف و روون بێت، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران ، وەزیرەکانی راسپارد کە لە ماوەی پازدە رۆژدا پێشنیارەکانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانکاريی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادە بکەن و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

هەر لە کۆبوونەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک وەزیری پەیوەندیدار پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان. 

ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی رۆڵی دامەزراوەکانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی كردەوە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکە.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *