به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات

بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زارەتی كاره‌با دایڕشتوه‌ چه‌ندین وێستگه‌ی نوێ و هیڵی كاره‌با بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با زیاد ده‌كات، وته‌بێژی وه‌زارەتی كاره‌با رایده‌گه‌یانێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ‌و به‌شێك له‌ دروستكردنی هێڵی نوێی كاره‌با خه‌رجكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ساڵدا ته‌واو بكرێت و بڕی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با زیاد بكات.

بە مەبەستی زیاد کردنی بەرھەمھێنانی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بڕی 15 ملیۆن دۆلار دەربڕیوە. وێستگەی  دەربەندیخان یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە ‌بە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە وەزراتی کارەبا پلانی چوارساڵی خۆی  پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد.

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *