10 ملیۆن لیتر نەوت لە پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێت

بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 10 ملیۆن لیتر نەوت لە پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێت.

ئەیاس ئەمین دوسکی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای سێمێل  و سەنتەری دهۆک و چەند شارۆچکەیەکی دیکە دابەش دەکرێت و لە رێگای بریکاریەکانی خواردنیش هاووڵاتیان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، پرۆسەکە بەشێوەیەکی رێک و پێک و یەکسان، لە زاخۆ و سێمێل بەڕێوەچووە و هەر سەرۆک خێزانێک بڕی 200 لیتر وەردەگرێت.

لەبارەی کێشەی غاز، گووتی، کێشەی غاز دەتوانم بڵێم 80% چارەسەرکراوە.

س. کوردستان24

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *