ئاگاداری ئەمجۆرە مریشکانە بن و مەیکڕن

باسک نێت-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەریەکانەوە ھۆشداریدەدات لەدروستبونی مەترسیەک لەسەر تەندروستی ھاوڵاتیان و دەڵێت”ھەرچەند قورسایی مریشک زیاتربێت، زیانی زیاترە”، لەو ڕوەشەوە داوایەک ئاراستەی ھاوڵاتیان دەکات.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند:”پێشتر ئەو بڕیارەدرا کە نابێت ھەر مریشکێک لەدوو کیلۆ زیاتربێت و سەرجەم کێڵگەکانی پەلەوەریش ئاگادارکرانەوە، چونکە ئەگەر لەوە زیاتربێت دەبێتە ھۆی دروستکردنی چەوریی و زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە”.

ڕاشیگەیاند:”بڕیاری سنوردارکردنی کێشی پەلەوەر بەتایبەتیش مریشک جێبەجێناکرێت و بارودۆخەکە ڕەچاوکراوە، دەشڵێت:”ھەرچەند قورسایی مریشک زیاتربێت زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، چونکە زیادبونی کێش بەشێوەیەکی سروشتیی نییەو زیادەکەی واتە زیادبونی چەوری”.

ھاوکات داوایەکیش ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات و دەڵێت:”مریشکی خۆماڵی لەمریشکی ھاوردەکراو تەندروستترە، بەڵام لەوەشدا پێویستە ئەو مریشکانە نەکڕن کێشیان لەسەروی دوو کیلۆوەیەو باشترە لەنێوان کیلۆو نیوێک تا دوو کیلۆبێت”.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *