ڤیدیۆ.. کاندیدە ژنەکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ھێلکەباران دەکرێت

باسک نێت:

مارین لۆپانی ژنە کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەحیزبی “بەرەی نیشتمانی” ھێلەکەباران کرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای فەرەنسای کرد.

ھێلکەبارانکردنی لۆپان لەشاری دۆل دی بەریتانی فەرنسا بوو، کە بۆ مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی ئەو شارەی کردبوو، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بوو.

لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، کاتێک کاندیدە ژنەکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا سەرقاڵی قسەکردنە، لەیەلایەن چەند کەسێکەوە ھێلکەی تێدەگیرێت‌و دواتر پاسەوانەکانی بەھانایەوە دەچن‌و لەشوێنی رووداوەکە دووریدەخەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوار شەممە لۆپان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رووبەڕووی ئیمانۆیل ماکرۆنی رکابەری بووەو قسەیان لەسەر بەرنامەی کاریان کرد، ئەگەر ھاتوو بەسەرۆکی فەرەنسا ھەڵبژێران.

بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەرێوەبچێت، کە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکەیەو تەنیا ئەو دوو کاندیدە ماون بۆ ئەو خولەو ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەش براوەی سەرۆکایەتی دیاریدەکات.

بابەتی دواتر

ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوێكی پزیشکی هه‌ڵپەسارد

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كاری رێكخراوێك لە فەرمانگە حكومیەكانی سنوری سلێمانی قەدەغە دەكات و رایدەگەیەنێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *