ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردومانەوە کوژراون لەوە زیاترە ئەمریکا رایگەیاندووە

باسک نێت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی نا بەکوژرانی سەدان کەسی مەدەنی ئەوەش بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکراکراوە لەساڵی ٢٠١٤ەو بەھۆی شەڕی دژ بەداعش دەستیپێکردووە زیاتر لە٣٥٢ کەسی مەدەنی لەعێراق‌و سوریا بەھۆی ھەڵەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون.

بەپێی چاودێران، کە رۆژنامەکە لەراپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکردووە، ئەو لایەنانە چاودێرانەی ڕاپۆرت لەسەر قوربانی مەدەنی بڵاودەکەنەوە، لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکان ژمارەکەیان زۆر لەوە زیاترە، کە ئەمریکا رایگەیاندووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەم‌و پەژارەی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ کەسوکاری ئەو قوربانیانەو رایگەیاندووە ئەوەیان بەمەبەست ئەنجامنەداوەو بەھۆی شەڕەکانەوە بووە، کە چاودێران ئەو بیانووەش رەتدەکەنەوە.

ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٤ ھاوپەیمانییەکی بۆ دژایەتی داعش لەعێراق‌و سوریا پێکھێناوە، رۆژانە بنکەو بارەگاکانی ئەو چەکدارانە لەھەردوو وڵات بۆردوماندەکات، ئەوەش قوربانی مەدەنی لێدەکەوێتەوە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *