لە بۆردوومانی گەڕەکی فەتح زیاتر لە 50 کەس کوژران و برینداربوون

لە بۆردوومانی رۆژئاوای موسڵ دەیان کەس کوژران و برینداربوون

باسک نێت:

ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە بەھۆی بۆردوومانکردنی گەڕەکی فەتح لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران و برینداربوون.

بەپێی ھەواڵی میدیا عەرەبییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی گەڕەکی فەتح لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٥٠ کەسی سڤیل کوژران ، سەرەڕای برینداربوونی ٨٦ کەسی دیکە، کوژراو و بریندارەکانیش ئاوارەی گەڕەکەکانی دیکەی شاری موسڵن و لە نێو باڵەخانەی قوتابخانەی گەڕەکی فەتح نیشتەجێ بوون.

نزیکەی مانگێکە بەری رۆژئاوای موسڵ پێکدادانی تووند بەخۆیەوە دەبێنێ، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چەندینجار گەڕەکە مەدەنییەکان لەلایەن تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردوومان کراون.

لە قۆڵی باکووری رۆژئاوای شاری موسڵیش ھێزە ئەمنییەکانی عێراق پێشڕەویان کردووە، سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی لەمبارەیەوە گوتی “ھێزە ئەمنییە ھاوبەشەکانی عێراق گوندی دیجلەیان لە باکووری رۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵکردەوە و ٣٠ خێزانیشیان دەربازکردوون کە لەلایەن داعش گەمارۆدرابوون، ئێستاش بە ئاراستەی ناوچەی حاوی کەنیسە لە پێشڕەویدان.”

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *