حەسەن ڕۆحانى

ڕۆحانی: دیپلۆماتکارانی ئێرانی ھاوشانی ھێزە سەربازییەکانمان شەڕی سوریا دەکەن

باسک نێت:

حەسەن ڕۆحانی رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافەکانی ئێران لە سوریا دەمێننەوە شانبەشانی نوێنەرە دیپلۆماسییەکانمان شەڕی چارەسەری دۆخی سوریا دەکەن.

ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێستا و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٩ـی ئایاری ئەمساڵ لە میانەی کەمپێنێکی بانگەشەی ھەڵبژاردندا مانەوەی ھێزە سەربازییەکانی ئێرانی لە سوریا راگەیاند.

حەسەن رۆحانی رایگیاند:”ئێستا ژمارەیەک نەوەی سەربازی ئێمە لە سوریا شەڕ دەکەن و پارێزگاری دەکەن لە دەستکەوتەکانمان”، ھەروەھا جەختی کردوە “ئەو ھێزانە لەوێ دەمێننەوە تاوکو مافەکانی ئێران بە زیندووی بھێڵنەوە و بیان پارێزن”.

رۆحانی ئەوەشی وت:”لەگەڵ ئەو سەربازانەماندا ژمارەیەک راوێژکاری سیاسی ھەروەھا دیپلماتکارمان ناردوەتە سوریا چونەکە دۆخی سوریا تەنھا بە چارەسەری سەربازی چارەسەر ناکرێت”.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:”ئێمە کۆمەڵیک دیپلۆماتاکاری خۆمان ناردوەتە کۆبونەوەکانی تایبەت بە دۆخی سوریا و ئێمەسش دەمانەوێت ئەو وڵاتە لەو تەنگەشەیەی تێیکەتوە ماوەی ٦ ساڵە رزگاری بێت”.

ڕۆحانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:”ھەر لایەنێک پێی وابێت تەنھا بە رێکاری شەڕ و سەربازی دەتوانێت کێشەی سوریا چارەسەر بکات ئەوە ھەڵەیە بەڵکو پێیستە بە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی ئەو کێشانە چارەسەر بکرێ”.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *