عێراق و ھەرێم پێکەوە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریدەکەن

باسک نێت:

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی بەغدا پێکەوە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریدەکەن و ئەندامێکی لیژنەی بینینی مانگیش لەعیراق دەڵێت:”یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەنێوان ٢٥و ٢٦ی ئەم مانگەدایەو ئامادەکاریشمان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەستپێکردوە”.

سەلام کەریم سیدان ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم و ئەندامی بینینی لیژنەی مانگ لەعێراق ڕایگەیاند:”زۆربەی بۆچونەکان لەگەڵ ئەوەدان کە ڕۆژانی (٢٥ یان ٢٦)ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە یەکلانەکراوەتەوەو ھەفتەیەک بەر لەو وادەیە کۆبونەوە ئەنجامدەدەین”.

ڕاشیگەیاند:”لەئێستادا دەستمان بەئامادەکاریەکان و پێکھێنانی لیژنەی تایبەت بۆئەو مەبەستە کردوە، ھەفتەیەک بەر لەوادەکەش پەیوەندیی بەبەغداوە دەکەین، ھەردولا دادەنیشین و چاودێری بینینی مانگ دەکەین، ئەوان بەڵگەیان ھەبوو ئاگادارمان دەکەنەوە، ئەگەر ئێمەش بەڵگەمان ھەبێت ئەوان ئاگاداردەکەینەوەو پێکەوە بڕیارێکی گشتگیر دەدەین”.

ڕوونیشیکردەوە:”تائێستا فەلەکناسان ھیچ ڕاپۆرتێکیان بۆ نەناردوین، بەڵام بێگومان ھەرکات پێشبینیەکانیان بگاتە دەستمان بۆ ھاوڵاتیانی دەخەینەڕوو”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *