لۆگۆى پارتى ديموكراتى كوردستان

پارتی بۆ یوسف محەمەد: ئیمینیکی دەتوانێت پەرلەمان بەڕێوەببات

باسک نێت-ھەولێر

دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەدوای پەکخستنی پەرلەمان ھەر نوسراوێک لەپەرلەمان دەرچوبێت گوزارشت لەسەرۆکایەتی پەرلەمان ناکات، فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ھاتەدەنگ و پەرلەمانتارێکی ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت:”جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی ھەیە و دەتوانێت کارەکانی پەرلەمان بەڕێوەببات”.

شوان محەمەد ئەندامی فراکسۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:”بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ئامادەنەبوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ھەمان دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی ھەیەو ڕۆڵی ئەو دەبینێت”.

ڕاشیگەیاند:”ئێستاش بەھۆی ئامادەنەبونی سەرۆکی پەرلەمانەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ھەموو دەسەڵاتێکی ھەیەو دەتوانێت ھەموو کارو بارەکان بەڕێوەببات”.

رونیشیکردەوە:”د.جەعفەر ئیمینیکی دەتوانێت بەھەمانشێوەی سەرۆکی پەرلەمان کارەکان بەڕێوەببات و ھەموو نوسراوەکانیشی یاساییەو ھیچ کارێکی نایاسایی ئەنجامنەداوە”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی زیاتر لەوبارەیەوە وتی:”سەرۆکی پەرلەمان بەڕێکەوتنی سیاسی بوە، بەڵام د.یوسف ڕێکەوتنەی تێکدا و وەک سەرۆکی پەرلەمان مامەڵەی نەکرد، بۆیە لەئێستادا کەس وەک سەرۆکی پەرلەمان حسابی بۆ ناکات و نوسراوەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش یاساییە، چونکە سەرۆکی پەرلەمان حزوری نییە”.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *