چەمچەماڵ: ھاوڵاتییەک دوای ئەوەی دزی لەماڵەکەی دەکرێت گیان لەدەستدەدات

باسک نێت-چەمچەماڵ

ئێوارەی ڕۆژی ٤ـی ئەم مانگە چەند چەکدارێکی نەناسراو، بە مەبەستی دزیکردن چوونەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ و لەکاتی ڕووداوەکەشدا خاوەنی ماڵەکە باری تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

حەیدەر بێسەری بەرێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند:”کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٩:٠٠ـی شەو پێنج چەکداری نەناسراو بەجل و بەرگی سەربازیەوە ھەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەو ھاوڵاتییە کە پیشەی مامۆستایە، دواتر کەچوونەتە ماڵەوە کۆمەڵێک دزیان لێ بکەن خۆش بەختانە منداڵێک لەماڵەکە لەقاتی سەرەوە دەبێت ئاگای لە ڕووداوەکەبووە فیزاح دەکات و دراوسێکانیان پێیان دەزانن و کۆدەبنەوە لێیان دواتر چەکدارەکان ھەڵدێن و یەکسەر لەوێ چەند فیشەکێک دەتەقێنن بۆئەوەی خەڵک بیان گرن”.

ئەم خانەوادەیە دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێکدا نەبووە و براکەیان مامۆستای خانەنشین بووە، لەسەر ڕووداوەکەش سکاڵای یاساییان تۆمارکردووەو چاوەڕوانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانن.

بەرپرسانی ئەمنی ‌و ئیداری قەزاکەش دەڵێن، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا ھیچکام لە چەکدارەکان دەستگیرنەکراون، بە وتەی ئەوان چەکدارەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەردابووە.

بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ وتیشی:”دوای ڕووداوەکە ھاوڵاتییەکە باری تەندروستی تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بەڵام بەداخەوە تادەگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”دەستبەجێ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بکەن”.

چەند مانگێکە حاڵەتەکانی دزیکردن و تەقەکردن لە ماڵان بەتایبەت لە شەواندا لە سنووری چەمچەماڵ ‌و ناحیەکانی دەوروپشتی ڕووی لە زیادبوون کردووە.

تا ئیستاش ھێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە ھیچ ئامار و زانیارییەکیان لەسەر ژمارەی ڕووداوەکان و تۆمەتبار و ئەنجامدەرانی ڕووداوەکان ڕانەگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ھاوڵاتییە پیشەی مامۆستابووە و بەرێوەبەری پێشووی مەرکەز تەوزیعی چەمچەماڵ بووە و دوای دزیکردن لەماڵەکی گیان لەدەستدەدات.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *