گەرمیان.. باوکێک منداڵەکەی خۆی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە

باسک نێت-گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شۆفێرێک لە ناحیەی قۆرەتوو بە ھەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵێکی خۆی دەکات بە ژێرەوە منداڵەکەی گیان لەدەست دەدات.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئایاری ٢٠١٧، ڕایگەیاند:”سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی شێرەوەن سەربە ناحیەی قۆرەتوو، شۆفێرێک کە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری لە جۆری (فلات) پێبووە بە ھەڵە منداڵێکی سێ ساڵانی خۆی بە ناوی (ع. ع. س) دەکات بە ژێرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە:”ئەو منداڵە کە بە ھەڵە لەلایەن باوکییەوە کراوە بەژێرەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و تەرمی ئەو منداڵە براوەتە پزیشکی دادوەری کەلار، بەمەبەستی توێکاری و لەئێستادا باوکی ئەو منداڵە بە کەفالەت ئازادکراوەو لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *