ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: کاربەدەستان بێ باکانە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا دەکەن

باسک نێت-سلێمانی

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کە ناوچەکە بەردەوام لە گۆرانکاریدایە، ئەوەی جێگای تێبینی و سەرنجە کورد خۆی بۆ ئەم گۆرانکاریانە ئامادە نەکردووە.

سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرانی حزبەکەی لە شاری پێنجوێن رایگەیاند:”ناوچەکە بەردەوام لە گۆرانکاریدایە و ئەوەی جێگای تێبینی و سەرنجە کورد خۆی بۆ ئەم گۆرانکاریانە ئامادە نەکردووە و ناوماڵی خۆی یەک نەخستووە و کاربەدەستان و بەرپرسان بێ باکانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و گۆرانکایەکاندا دەکەن و دواتر سەرجەم لایەن و ھاوڵاتیانی سڤیل باجەکەی دەدەن”.

ڕاشیگەیاند:”ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستی بە ئامادەسازی تەواو ھەیە، چونکە بەوتەی خۆی دەبێت بزانن کە چۆن سەرکەوتنی پرۆسەکە سودی زۆر ھەیە شکستیشی بێ زیان نابێت”.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رونیشیکردەوە:”کە ھەرچەندە ھەموو لایەک باسی چاکسازی دەکەن، بەڵام بەوتەی ئەو ئەوەندەی دروشمە ئەوەندە کردارنیە، سەرەرای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ دوو ھێندە پاشەکەوتی زۆرە ملێی موچە وەک خۆیەتی و گۆرانکاری بە سەردا نەھاتووە”.

سەلاحەدین بەھادین وتیشی:”ھیچ کات زوڵم و ستەم بەردەوامی نەبووە جا بەرامبەر بە تاکی خەڵک یان کۆی خەلک ئەنجام درابێت لە دادگاکانی سەر زەوی بێت یان ئیلاھی لە رۆژی دوایی زاڵم و ستەم کاران تۆڵە یان لێ دەکرێتەوەو بە سزای خویان دەگەیەنرێن و حەق و راستیەکان بۆ ھەموو لایەک دەردەکەوێت”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *