ھێزە ئەمنییەکانی عێراق گەڕەکێکی تر لە موسڵ کۆنترۆڵ دەکەنەوە

باسک نێت:

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەپێشڕەوییەکانیان لەبەری راستی موسڵ بەردەوامن و گەڕەکێکی تریان لەو شارە کۆنترۆڵکردەوە.

عەبدولئەمری یاروڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە فەماندەی ٩ی سوپای عێراق توانیویانە گەڕەکی مشیرفەی یەکەم لەبەری راستی موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشکردوە کە ھێزەکانیان تەواوی گەڕەکەکەیان لەداعش پاککردوەتەوەو ئاڵای عێراقیان تیادا ھەڵداوە.

ناوبراو رونیشیکردەوە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکداری داعشیان کوشتووە کە چەند سەرکردەیەکی ئەو رێکخراوەی تێدا بووە.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *