دۆناڵد جى ترەمپ، سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا

دۆناڵد ترەمپ ستراتیژێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادەڕێژێت

باسک نێت:

ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژێکی نوێی بەرانبەر تیرۆر خستەڕوو کە بەپێی ئەو ستراتیژە رووبەرووی تیرۆر دەبێتەوە لە جیھاندا.

مایکل ئەنتون، وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند کە لە چوارچێوەی پەیڕەوی گشتیی، ئیدارەی ئەمریکا بە دیدگایەکی نوێوە تەماشای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە ھەموو بوارەکانیەوە دەکات.

ئەنتۆن ئاماژەی بەوەکردوە لەو ستراتیژەدا ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زۆر بە بایەخەوە باسکراوە، بە وتەی خۆشی لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئێستا ھیچ ستراتیژێکی لەم شێوەیە رانەگەیەندراوە.

بەپێی ستراتیژی نوێی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رۆڵی زیاتر دەدرێت بە ھاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپ‌و ئیسلامییە توندڕەوەکان لەگەڵ درک کردن بەوەی کە ھەڕەشەی تیرۆر ھەرگیز بەشێوەیەکی تەواو بنەبڕ ناکرێت.

لە رەشنووسی ستراتیژە نوێیەکەی ترەمپدا کە لە ١١ لاپەڕە پێکھاتووە، ھاتووە: ” پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی گرووپە توندڕەوە جیھانییەکان چڕبکرێتەوە و لە ھەمان کاتدا تێچووەکانی خوێن و سامانـی ئەمریکییەکان بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجانە کەم بکرێتەوە”.

بابەتی دواتر

ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوێكی پزیشکی هه‌ڵپەسارد

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كاری رێكخراوێك لە فەرمانگە حكومیەكانی سنوری سلێمانی قەدەغە دەكات و رایدەگەیەنێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *