سوپاى عێراق

ڤیدیۆ: سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵدەکات

باسک نێت:

سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵی کۆنتڕۆڵکرد و پێشڕەویش لەچەند ناوچەیەکی تر بەردەوامە.

سوپای عێراق لەرۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنێک لەباکووری رۆژئاوای موسڵ کردووە، ئەوەش لەپێناوی کۆنتڕۆڵکردنی چەند گەڕەکێک لەو ناوچەیە.

بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی روسیا یەوم، سوپای عێراق گەڕەکەکانی ھەرامات و کەنیسە و گەڕەکی مەشیرفەیان بەتەواوی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، ئەوەش لەئەنجامی پێشڕەوییەکانی چەند رۆژی رابردوو.

ھەر بەپێی راپۆرتەکە پێشڕەوییەکان بەردەوامی ھەیە، ئەوەش لەپێناوی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی بکووری رۆژئاوای موسڵ.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *