ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەڕەنسا

ماکرۆن بووە سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

باسک نێت:

ئیمانیۆل ماکرۆن وەک سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێردراو مارین لوپێن-ی رکابەریشی دانی بە شکستی خۆیدا نا.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی حزبی “بۆ پێشەوە” سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەسەدا ٦٥.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا، ھەروەھا مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنھا لەسەدا ٣٥.٥ دەنگەکانی بەدەستھێنا.

لەدوای سەرکەوتنی لەھەڵبژاردنەکان، ئیمانیۆل ماکرۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند سەرکەوتنەکەی وەرزێکی نوێی ھیوا دەھێنێت بۆ فەڕەنسا.

ھەروەھا مارین لوپێن دانی بە شکسەکەیدا ناو لە وتەیەکدا بۆ ھەوادارانی پەیمانیدا لەھەڵبژاردنەکەی داھاتووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بەردەوام بێت و “ریفۆرمێکی گەورە” ئەنجام بدات لە پارتەکەیدا بۆ دروستکردنی “ھێزێکی سیاسیی نوێ.”

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *