سوپای‌ سوریا له‌حه‌ما

سوپای سوریا لە حەما پێشڕەوی دەکات

باسک نێت:

سوپای سوریا توانی گوندێک لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکاتەوە دوای تۆپبارانێکی زۆر، ئەوەش سەرەڕای رێککەوتنی دروستکرنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە لە دواین کۆبوونەوەی ئەستانە.

ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، رایگەیاند:”سوپای سوریا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و گوندی زەلاکیات لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکەنەوە.

پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لە کاتێکدایە کۆتایی ھەفتەی رابردوو روسیاو تورکیاو ئیران لە گفتوگۆکانی ئەستانەدا گەیشتنە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە سوریادا.

پێکدادانەکان لەسنوری پارێزگای حەما بۆماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە ئەوەش دوای ئەوە ھات ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ھێرشیان بۆ سەر سوپای ئەو وڵاتە ئەنجام دا، بەڵام ھەرزوو ھێرشەکە پێچەوانە بوویەوە بۆ سەر خۆیان و لە ئێستادا سوپا لەو ناوچانە پێشڕەویی دەکات کە پێشتر بە دەست ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەبوون.

بەوتەی روانگەی سوریی کە رێکخراوێکە تایبەت بە چاودێریکردنی بارودۆخی سوریا، ئەمڕۆ شەڕ لە ناوچەی قابون لە شاری دیمەشق روویداوە.

حکومەتی سوریا رایگەیاند کە ئەوان پاڵپشتی ئەو رێککەوتنە دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە شەڕکردنی ئەو گروپانەی ئەوان بە “تیرۆرست” ناویان دەبەن. پێشتریش بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی بە “تیرۆرست” ناوزەند کردبوو.

ھەروەھا ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش رێککەوتنەکەی ئەستانە یان رەتکردەوەو رایانگەیاند ناوچە ئارامەکان ھەڕەشە لە ئارامی خاکی سوریا دەکات و ھەر رۆڵێکی ئێران یان بە “قبوڵنەکراو” وەسفکرد، ھەروەھا روسیاش بە وتەی ئەوان نەیتوانیوە ئەسەد پابەند بکات بە رێککەوتنەکانی پێشووی ئاگربەستەوە.

بابەتی دواتر

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداریه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كارانی خوێندنی باڵا بڵاوده‌كاته‌وه‌

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ئاگاداریەکدا خوازیاران و مامه‌ڵه‌كارانی خوێندنی باڵا ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌رانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *