سەليم جبورى، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق

سەلیم جبووری لەگەڵ ئەفسەرانی سەردەمی بەعس کۆبوویەوە

باسک نێت:

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق لە سەردەمی بەعس کۆبوویەوە و رایگەیاند، یاسای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی ئەو ئەفسەرانە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە.

سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند:”رایگشتی عێراق لە بارەی ئەو یاسایەوە وێنەیەکی ناتەواوی بۆ درووستکراوە و ھێشتا زۆر کەس لە بارەیەوە نازانێت”.

لە بەیاننامەیەکیشدا کە نووسینگەی جبووری بڵاویکردوەتەوە، ھاتووە: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەکشەممە دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەفسەرانی پێشوو ئەنجامدا.

ھەروەھا ھاتووە: لەو دیدارەدا باسوخواسی یاسا پەیوەندارەکان بە پرسی ئەو ئەفسەرانە کراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە ھەندێک یاسا دەربچن بۆ ئەوەی رێگە لەبەردەم ھێنانەدی دادوەری و چەسپاندنی ئاشتی لە کۆمەڵگەی عێراقی خۆشبکەن.

لە ١٥ـی نیسانی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بڕیارێک دا کە لە رێگەیەوە ماڵ و موڵکی بەرپرسانی رژێمی بەعس دەستی بەسەردادەگیرێت.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *