دیکتاتۆرە گەنجەکە ئەندازیاری مووشەکە ئێرانییەکانە

باسک نێت:

لەم ماوانەی دواییدا، ئەمریکا سەرنجی لەسەر پەیوەندی نێوان کۆریای باکوور و ئێران لە بواری پێشخستنی پرۆگرامی مووشەکی چڕکردووەتەوە.

شارەزایانی سەر بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ناووکی لەو بڕوایەدان کۆریای باکوور و ئێران لە بواری پێشخستنی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئەزموون و شارەزاییان گۆڕیبێتەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێن: ھەڵدانی مووشەکی کرۆز لە رێی ژێردەریاییەوە لە لایەن ئێرانەوە, بەڵگەیە لەسەر بوونی ھەژموونی کۆریای باکوور بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

پێنتاگۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەڵگەی نوێیان لە بارەی پەیوەندی سەربازی بیۆنگ یانگ و تاران دەستکەوتووە.

راپۆرتە ھەواڵگرییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ژێر دەریایی میدگیتی ئێران دیزاینی بیۆنگ یانگە و ئەو مووشەکەی ئێران تاقیکردووەتەوە, ھەمان ئەو مووشەکەیە کە کۆریای باکوور لە ٢٠١٠دا کەشتییەکی سەربازی کۆریای باشووری پێ تێکشکاند.

پێنتاگۆن دەشڵێت: کۆریای باکوور دیزانی ئەو مووشەکەی ئێرانی کردووە، کە لە سەرەتای ئەمساڵ تاقیکرایەوە.

لە ھاوینی رابردوودا ئێران مووشەکێکی لە جۆری مووشەکی موسودانی کۆریای باکووری تاقیکردەوە, کە بە پێکەشوتووترین مووشەکی کۆریای باکوور ھەژمار دەکرێت.

شارەزایانی سەربازی دەڵێن: مووشەکی شەھابی ئێرانی ھاوشێوەی مووشەکی تایبودونگی کۆریای باکوورە.

تێبینی ئەوەشکراوە، مووشەکە ئێرانییەکان لە قۆناغی یەکەمیاندا ھاوشێوەی مووشەکەکانی کۆریای باکوورن و دواتر ئێران خەریکی پێشخستن و نوێکردنەوەیان دەبێت.

بابەتی دواتر

ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوێكی پزیشکی هه‌ڵپەسارد

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كاری رێكخراوێك لە فەرمانگە حكومیەكانی سنوری سلێمانی قەدەغە دەكات و رایدەگەیەنێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *