ئەو چەكدارانەى داعش كە هێرشيان كردبوويە سەر يەكێك لە سەربازگەكانى پێشمەرگە لە كەركوك

داعش وێنەی ئەو چەکدارانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمڕۆ ھێرشیان کردە ‌سەر پێشمەرگە لە شاری کەرکوک

باسک نێت:

ڕێکخراوی داعش وێنەی ئەو چەکدارانەی خۆیانی بڵاوکردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٥/٧ ھێرشیان کردبووە ‌سەر سەربازگەی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک و سەرجەمی چەکدارەکانیش کوژران.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بەو ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە پێنج چەکداری ئەو گرووپە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان کردوەتە ‌سەر سەربازگەی ئاسمانیی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک.

بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەش لەوبارەیەوە ھەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوە و رایگەیاندووە، کە لەو پەلامارەدا کە پێنج چەکداری خۆکوژی داعش بوون، ویستوویانە خۆیان بگەیەننە فەرماندەیی میحوەری چواری پێشمەرگە، بەڵام لە پرسگەکەدا دووانیان خۆیان تەقاندۆ‌تەوەو سیانیشیان بە گولـلـەی پێشمەرگە کوژران.

وەستا رەسوڵ روونیشیکردەوە کە، لە ھێرشەکەی داعشدا دوو پێشمەرگە شەھیدبوون‌و شەشی دیکەش برینداربوون”.

ئەو چەكدارانەى داعش كە هێرشيان كردبوويە سەر يەكێك لە سەربازگەكانى پێشمەرگە لە كەركوك
ئەو چەكدارانەى داعش كە هێرشيان كردبوويە سەر يەكێك لە سەربازگەكانى پێشمەرگە لە كەركوك

بابەتی دواتر

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن

باڵاپۆشەكان بریندار مەکەن. ن. زانا عەبدولڕەحمان گەلی ئێمە هەر لەبەردەم مەترسی حكومرانی خراپ نین، بەڵكو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *