لۆپان پیرۆزبایی لەماکرۆن دەکات و دەبێتە ئۆپۆزسیۆن

باسک نێت:

ماری لۆپانی کاندیدنی شکستخواردووی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، پیرۆزبایی لەئیمانیۆل ماکرۆنی رکابەری کرد و رایگەیاند دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێکی کار.

خولی دووەمی سەرۆکایەتی فەرەنسا رۆژی یەک شەممە بەرێوەچوو، کە ئیمانۆل ماکرۆنی کاندیدی سەربەخۆو ماری لۆپانی کاندیدی راستڕەوەکان ریکاربەری یەکتریان کرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش ئەوەی یەکەمیان رکابەرییەکەی بردووەتەوە.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان ماری لۆپان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پەیوەندی بەماکرۆنەوە کردووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی لێکردووە.

ماری لۆپان راشیگەیاند، گەلی فەرەنسا بڕیاری خۆیدا و ئێمەش پابەندی ئەو بڕیارەین و لەمەولا دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا لەدامەزراوەکانی وڵات.

ماکرۆن توانی ٦٥% دەنگەکانی ھەڵبژاردنی فەڕەنسا بەدەستبھێنێت، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی گەنجی فەڕەنسا، کە تەمەنی تەنیا ٣٩ ساڵە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فەڕەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

ماکرۆنی ٣٩ ساڵ وەک کاندیدێکی سەربەخۆی بەشداری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسای کرد و لەماوەیەکی کەمدا توانی لایەنگری زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە و ئەو سەرۆکە گەنجە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاشەوە پشتیوانی لێکرا بەو پێیەی ماکرۆن پشتیوانی لەمانەوەی دەکرد لەچوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا‌و سیاسەتەکانی ئەمریکا.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *