پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژرانی دەیان چەکداری داعش رادەگەیەنێت

باسک نێت:

وتەبێژی ھێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرای سەر بەھێزی پۆلیسی فیدۆاڵی کوژرانی ٢٥٠ چەکداری داعشی راگەیاند.

وتەبێژی ھێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرای سەر بەھێزی پۆلیسی فیدۆاڵی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠١٧، کوژرانی ٢٥٠ چەکداری داعشی راگەیاند، ئەوەش لەئەنجامی پێکدادانەکانی گەڕەکی ھەرامانی رۆژئاوای موسڵ لەماوەی چەند رۆژی رابردوو.

ئەو وتەبێژە لەبەیاننامەیەکدا راشیگەیاند، لەگەڕەکی ھەرامات‌و ١٧ تەمموزو چەند گەڕەکێکی تریش دەیان چەکداری داعش دەستگرکراون‌و دەیان چەکداری تریش بۆ گەڕەکانی تر ھەڵاتوون.

چەند رۆژێکە سوپای عێراق لەباکووری رۆژئاوای موسڵ دەستی بەئۆپەراسیۆنێک کردووە، ئەوەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەند گەڕەکێک لەو ناوچەیەو ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامی ھەیە.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *